گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا هەڵوێستى خۆى لەسەر رێککەوتنى شەنگال راگەیاند

2020.10.14 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا هەڵوێستى خۆى لەسەر رێککەوتنى شەنگال راگەیاند

ناس کورد-

 

باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ رێککەوتنى ئاساییکردنەوەى دۆخى شنگال لەنێوان هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم (14ى تشرینى یەکەم 2020)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەتەوە و جەختیان لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کردووەتەوە لە سەر بنەمای دەستور.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ رێککەوتنامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەربڕی وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

9ی تشرینی یەکەمی 2020، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکیان بۆ ئاسایی کردنەوە دۆخی شنگال واژوو کرد کە بە "مێژوویی" وەسفکرا.      

  

بەپێی ڕێککەوتنەکە، قائيمقامێكى نوێ بۆ شنگال دياريدەكرێت كە كەسێكى دەستپاك و پيشەيى و سەربەخۆ بێت و قبوڵكراو بێت و هەروەها لەلايەن ليژنەى پێكهێنراوى هاوبەش پۆستە ئيدارييەكانى تر دادەنرێت.      

  

هەر بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، سەرجەم پێكهاتە چەكداريەكانى تر دەكرێنە دەرەوە و 2500 ئەندام بۆ هێزى ئاسايشى ناوخۆيى دادەنرێن و ئاوارەكانى خێوەتگەكان كە خەڵكى شنگالن بەشداريان پێدەكڕێت، هەروەها كۆتايى بەبوونى پەكەكە لە شنگال و دەوروبەرى دەهێنرێت و بونيان نامێنێت لەناوچەكە.