ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، پارەکەى بەغدا گەیشتووەتە هەرێم و سبەینێ دەشت بە دابىشکردنى موچە دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسدا ڕایگەیاند (14 تشرینی یەكەمی 2020)، ئەمڕۆ پارەکەى بەغدا گەیشتووەتە هەرێمى کوردستان و سبەینێ دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.
هەروەها حکومەتى بەغداى تۆمەتبارکرد بەوەى کە لەچەند مانگى ڕابردوودا پشکى هەرێمى بەتەواوى نەناردووە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی درایی و ئابوریی هەرێم (12ی تشرینی یەکەمی 2020) بەناس کوردی ڕاگەیاند "وەزارەتی دارایی فەرمانی بە گەنجینەکان کردووە لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن، بەمەبەستی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە".
وتیشی "بەوپێیەش سێ موچەی کابینەی هەشتەم و دوو موچەی ئەم کابینەیەش پاشەکەوت دەکرێت و ئەم مانگە موچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت".