گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارى نوێ لەبارەى دەستپێکردنەوەى خوێندن لەهەرێم درا

2020.10.14 - 13:26
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارى نوێ لەبارەى دەستپێکردنەوەى خوێندن لەهەرێم درا

ناس کورد-

 

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لیژنەى باڵاى کۆرۆنا بڕیاریداوە تا سەرەتاى مانگى داهاتوو رەوشى خوێندن بەم شێوەیەى ئێستا بەردەوام بێت و دواى ئەو ماوەیە بڕیارى دیکە دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسدا ڕایگەیاند  (14 تشرینی یەكەمی 2020)، بەپێی بڕیارە نوێیەکە، خوێندنى پۆلەکانى دوانزەى و یەک تا سێی بنەڕەتى بەم شێوەیەى ئێستا تا یەکى مانگى داهاتوو بەردەوام دەبێت.

 

وتیشى "سەرەتاى مانگى داهاتوو لەکۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى کۆرۆنا بڕیارى دیکە دەدرێت".

 

وەزیرى پەروەردە باسى لەوەشکرد، بڕیارە نوێیەکە لەبەرمەبناى هەڵسەنگاندنى دۆخى کۆرۆنا لەلایەن وەزارەتى تەندروستییەوە دەدرێت.

 

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم (14 تشرینی یەكەمی 2020) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "رۆژی شەممە ، ڕێکەوتی ۱۰ ی ۱۰ ی ۲۰۲۰ ، دەستپێکی دەوامی فەرمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی  یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، لەناو پۆل ، هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلیکترۆنییە بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی".  

  

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قۆناغی ۱ و ۲ ی بنەڕەتی لەگشت قوتابخانە بنەرەتیەکانی حکومی و ناحکومی لەناو پۆل بەڕێنمایی خۆپارێزیی و بەستنی ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان  دەوام دەستپێدەکەن.  

  

سەبارەت بە قۆناغەکانى تر ئاماژە بەوە کراوە، قۆناغی سێیەمی بنەرەتی تا یازدەی ئامادەیی، بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست بە خوێندن دەکەن لەڕێگای پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی.