گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر پڕۆسەى خوێندن دەدات

2020.10.14 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر پڕۆسەى خوێندن دەدات

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستیی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى کۆرۆنادا بڕیار لەسەر پڕۆسەى خوێندن دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان بەرزنجى بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند (14ى تشرینى یەکەم 2020)، ڕاپۆرتێکى فیدباکى ئەم ماوەیەمان هەیە تایبەت بە تاقیکردنەوەکان و کردنەوەى دەوامى قۆناغى 12، تا ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەو بارەیەوە بدرێت".



وتیشى لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێکارە گشتییەکان بەتایبەتى لە قوتابخانە و زانکۆکان دەکرێت و بڕیارى پێویست لەو بارەیەوە دەدرێت.

 

وەزیرى تەندروستى باسى لەوەشکرد، بەرەو وەرزێکى ترسناکتر دەچن چونکە ئێستا لە وەرزى پایزدان و بەرەو زستان دەچن، ئەوەش وەرزێکى مەترسیدارە بۆ بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا.

 

کۆوبوونەوەى لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لەهەرێمى کوردستان دواى هەڵکشانى دوبارە خێراى ئامارەکانى توشبوون و مردن دێت بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، لەگەڵ هاتنى وەرزى پایز.