ناس کورد-
بەهار مەحمود، ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەهار مەحمود بە ناس کوردى راگەیاند (14ى تشرینى یەکەم 2020)، توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە و لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرێت.
وتیشى، "ئێستا دۆخى تەندروستى باشە و بە وتەى پزیشکەکان لەدوایین ڕۆژەکانى توشبوونیدایە".
تا ئێستا چەندین پەرلەمانتارى عێراق تووشى کۆرۆنا بوون و دواتر چاکبوونەتەوە.