گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر ڕەخنەگرتن زانكۆی ڕۆژئاوای کوردستان خوێندكارێك دەردەکات

2020.10.14 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ڕەخنەگرتن زانكۆی ڕۆژئاوای کوردستان خوێندكارێك دەردەکات

ناس کورد-

زانکۆى ڕۆژئاوا خوێندکارێکى لە خوێندن بێبەش کرد و چاودێرێکیش ڕەخنە لە بڕیارەکە دەگرێت و دەڵێت، "بڕیارەکە نادیموکراسییە و دەبێت زانکۆکە پاشگەز بێتەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڕیارى زانکۆکە، هاوسەرۆکایەتى زانکۆى ڕۆژئاواى کوردستان بڕیاریداوە، محەمەد شیخو، خوێندکارى قۆناغى سێیەمى ئەدەبى کوردى لە کۆلێژى زمان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە خوێندن بێبەش بکرێت بۆ قۆناغێکى خوێندنى ئەمساڵ و لە قۆناغى دووەمدا بگەڕێتەوە بەر خوێندن، بەهۆى ئەوەى ناوى ئیدارەى زانکۆکەى لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن "زڕاندووە".

 

هەر بەپێى بڕیارەکە، ئەو خوێندکارە لەمانەوەى لەبەشى ناوخۆیی زانکۆکە بێبەشکراوە و بڕە پارەى هاوکاری زانکۆیی پێنادرێت.

 

لەبارەى بڕیارەکەوە، کەمال چۆمان کە چاودێرى دۆخى رۆژئاواى کوردستان دەکات دەڵێت، "زانکۆی رۆژئاڤا دەبێت لەو بڕیارە دژ بە دیموکراسییە پاشگەزبێتەوە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "زیاد لە دە هەزار شەڕڤان لە رۆژئاڤا خوێنیان بەخشی بۆئەوەی خوێندکاران بەوپەڕی ئازادیی بتوانن رەخنەبگرن و شیعر بنوسن، نەک بۆ ئەوەی خەیاڵ و ئەندێشەیان بخرێتە نێوان چوار دیوارەوە".

 

 

بە وتەى چۆمانى، "ئەگەر کەسێک تەشهیری کردبێت، ئەوا دیسان تەشهیر دەبێت لە چوارچێوەی قانوندا رێکبخرێ و سزاکان دادگاکان بیدەن نەک زانکۆکان، بێگومانیش قانونی دیموکراتیک. زانکۆکان نە دادگان نە پۆلیس، بەتایبەت قسەیەک لە میدیا کرابێت نەک لەناو پۆلدا".