گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەدەگى دراوى بیانى پاشەکشەى کردووە

بانکى ناوەندى: دەستکەوتنى دۆلار کەم بووەتەوە

2020.10.14 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
بانکى ناوەندى: دەستکەوتنى دۆلار کەم بووەتەوە

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى عێراق ڕایگەیاند، یەدەگى دراوى بیانی لەبانکەکەیاندا پاشەکشەى کردووە، بەهۆى ئەوەى وەزارەتى دارایى کەمتر دۆلار دەخاتە بانکەکەوە بۆ وەرگرتنى دینار بەمەبەستى خەرجیە ناوخۆییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا غالب موخیف بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى عێراق بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى وتووە (14ی تشرینی یەکەمی 2020) "دابەزینى نرخى نەوت و ئاستى هەناردەکردن لەلایەن عێراقەوە وەکو پابەندبوون بەڕێکەوتنەکەى ئۆپیکەوە، بووەتە هۆى دابەزینى داهاتى نەوت، بەوەش دەستکەوتنى دۆلار کەمبوەتەوە و دابەزیوە کە وەزارەتى دارایى دەیفرۆشتە بانکى ناوەندى لەبەرامبەر دینارى عێراقیدا کە بۆ خەرجیە ناوخۆییەکان بەکاریدەهێنێت".

 

وتیشى "ئەو بارودۆخەکە بووەتە هۆى پاشەکشەى بڕە کەڵەکەبووەکان لەدراوە بیانییەکانى تر لەبانکى ناوەندى، بۆ پڕکردنەوەى ئەو کورتهێنانەى کە عێراق بۆ پاڵپشتى خەرجیەکانى دووچارى بووە بەتایبەت ئەو پاڵپشتیانەى کە لەلایەن بانکى ناوەندییەوە بۆ بەرژەوەندى بانکە حکومیەکان دەکرا".

 

موخیف باسى لەوەشکردووە، زۆرینەى خەرجیەکانى ئێستاى حکومەت بۆ خواستى بەکاربەر دەگۆڕێت بۆ نمونە خواست لەسەر دۆلار، لەکاتى دابینکردنى ئەو خواستەشدا واتا خستنە بازاڕى دۆلارى زیاتر یەدەگى دراوى بیانى بەرەو دابەزینى زیاتر دەچێت.