گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێکى نوێی کۆمسیۆن لەبارەى سزاى دارایی ئەو کەسانەى کارتى بایۆمەتریان ونکردووە

2020.10.14 - 08:15
بڕیارێکى نوێی کۆمسیۆن لەبارەى سزاى دارایی ئەو کەسانەى کارتى بایۆمەتریان ونکردووە

ناس كورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕیاریدا پێبژاردنى دارایی ئەو دەنگدەرانە هەڵبوەشینێتەوە کە کارتى دەنگدانى بایۆمەتریان ونکردووە.

 

کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە  (14ی تشرینی یەکەمی 2020)، بۆ ئاسانکارى پڕۆسەى تۆمارى بایۆمەترى ئەو کەسانەى کارتەکانیان ونکردووە یان کارتەکانیان خراپ بووە، بڕیاردراوە پێبژاردنى داراییان هەڵبوەشێنرێتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کەسانە دەتوانن سەردانى نزیکترین بنکەى تۆمارى بایۆمەترى بکەن بە مەبەستى تۆمارکردنى زانیارییەکانیان و وەرگرتنى کارتى نوێ.

 

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان (29 تشرینى دووەمى 2019) لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ژمارەى دەنگدەرانى تۆمارکراو لە سیستمى بایۆمەتری گەیشتووەتە 15 ملیۆن و 205 هەزار و 648 کەس، لە کۆى گشتیی دەنگدەران کە ژمارەیان 26 ملیۆن و 642 هەزار و85 دەنگدەرە.      

  

باسى لەوەشکردووە، ژمارەى کارتى بایۆمەترى درێژمەودا کە چاپکراوە گەیشتووەتە 14 ملیۆن و 446 هەزار و 914 کارت، نزیکەى 11 ملیۆنیشی دابەشکراوە.      

  

لەبارەى تۆمارکردنى حزبە سیاسییەکانەوە کۆمسیۆن دەڵێت، ژمارەى ئەو حزبانەى تۆمارکراون گەیشتووەتە (230) حزب، (62) حزبى دیکەش لەژێر پڕۆسەى تۆمارکردندان.