گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگە؛ 143 تۆن زێڕ هۆكارى ڕوخانى قەزافى بوو

2020.10.13 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە؛ 143 تۆن زێڕ هۆكارى ڕوخانى قەزافى بوو

ناس کورد-

بەگوێرەی ئيمەيڵە دزەپێكراوەكانى هيلارى كلينتۆن، وەزيرى پێشووترى دەرەوەى ئەمريكا، 143 تۆن زێڕ و نەوتى وڵاتەكەى، هۆكارى ڕوخانى موعەممەر قەزافى، سەرۆکی پێشووى ليبيا بووە لەساڵى 2011.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامە دزپێكراوانەى لە ئيمەيڵى هيلارى كلينتۆنەوە وەرگيراون، نيكۆلاس ساركۆزى، سەرۆكى ئەو كاتەى فەرەنسا فەرمانى كردووە بە دەستوەردان لە ليبيا بۆ خستنى موعەممەر قەزافى، ئەوەش لەپێناو پاراستنى بەرژەوەندى وڵاتەكەى.

 

ئەوەش هاتووە، بەڵگەنامەكە كە بەروارى (2ى نيسانى 2011) ى پێوەيە باس لەوەدەكات: "هۆكارى ئەو فەرمانەى ساركۆزيش ئەو زێڕە زۆرە بوو كە لەژێر دەستى قەزافيدا بوو كە 143 تۆن بوو، ئەوەش سەرەڕاى ئەو يەدەگە زۆرە نەوتە كە هەيەتى، هەروەها بەهەمان بڕى زێڕەكە، زيويشى لەبەردەستدابوو." 

 

لە بەڵگەنامەكەدا ئاشكراشكراوە، قەزافى نيازى ئەوەى هەبوو ئەو بڕە زێڕ و زيوە كە بايى حەوت مليار دۆلار بوو بۆ دروستكردنى دراوى ئەفريقى پشتبەستوو بە دينارى ليبيى بەكاربهێنێت بۆ ئەوەى ببێتە دراوى سەرەكیى لەو وڵاتە، ئەوەش يەكێك بوو لە هۆكارە سەرەكيەكانى دەستوەردانى فەرەنسا.

 

بەپێى زانياریيەكان لە كۆتاييەكانى مانگى سێی 2011 ئەو زێڕە لە بانكى ناوەندیى ليبيا لە تەرابلوسەوە براوەتە شارى سبها لە خۆرئاواى هەمان وڵات بەرەو سنورەكانى نەيجەر و چاد.