گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای عێراق: لەگەڵ پێشمەرگە ڕێککەوتین لەسەر پاراستنی سنور

2020.10.13 - 22:30
سوپای عێراق: لەگەڵ پێشمەرگە ڕێککەوتین لەسەر پاراستنی سنور

ناس کورد-

وتەبێژى فەرماندەيى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانى عێراق ئاشكراي كرد، ناوەندى هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هێزەكانى عێراق و پێشمەرگە هەيە بۆ ڕێگەگرتن لە قاچاخچێتى سنورەكان و جەخت دەکاتەوە "كارەكان واتاى هێنانى پێشمەرگە و گەڕاندنەوەى بۆ كەرتەكانى تر ناگەيەنێت".

 

تەحسين خەفاجى، وتەبێژى فەرماندەيى پرۆسە هاوبەشەكانى عێراق ڕۆژى سێشەممە (13ى تشرينى يەكەمى 2020) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى "العراقييە"ى وتوە، "هەماهەنگى لەنێوان ئۆپراسیۆن هاوبەشەكان و پاسەوانى سنورى هەرێمى كوردستان "پێشمەرگە" كراوە بۆ دانانى پلانى هاوبەش بۆ ڕاوەدونانى ڕێكخراوە تيرۆرستيەكان."

 

باسى لەوەشكردوە، هەروەها بۆ ڕێگەگرتن لێيان بۆ بەزاندنى سنورەكان هەرێمى كوردستان بێت ياخود سنورەكانى عێراقى فيدراڵ، هەروەها ڕێگەگرتن لە قاچاخچێتى سنورەكان.

 

وتوشيەتى، هەماهەنگی هاوبەش ئامانج لێى پاراستنى ئاسايش و ئارامى هاوڵاتيانە، ئەويش لەڕێگەى هەماهەنگى لە جوڵەى يەكە سەربازیيەكان لەكاتى ڕاوەدونانى ڕێكخراوە تيرۆرستيەكان لە ڕێگەى ناوەندە هەماهەنگييە هاوبەشەكان، بۆيە پێويستە ئەو ناوەندانە دەست بكەن بە كارەكانيان پێش كۆتايى ئەم مانگە.

 

خەفاجى جەختی کردووەتەوە کە هاريكارى هاوبەش دەستبردن بۆ يەكەكان و جوڵانيان و خستنە شوێنى يەكە سەربازيەكانى تر ناگرێتەوە، فەرماندەيى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە چوارچێوەى بەرەنگاربونەوەى تيرۆر و پاراستنى ئاسايشى سەرجەم كەرتەكان كاردەكان، كارى هێنانى هێزەكانى پێشمەرگە و گەڕاندنەوەيان بۆ ناوچەكانى تر ناگرێتەوە.