گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دارایی عێراق سێ چارەسەر بۆ قەیرانی موچە دەخاتەڕوو

2020.10.13 - 22:23
وەزیری دارایی عێراق سێ چارەسەر بۆ قەیرانی موچە دەخاتەڕوو

ناس کورد-

وەزيرى دارايى عێراق جەخت دەکاتەوە پێويستە پارە دابين بكرێت بۆ پڕكردنەوەى كوردتهێنان لە موچەدا و سێ چارەسەريش بۆ زيادكردنى داهات دەخاتە ڕوو.

 

عەلى عەلاوى، وەزيرى دارايى عێراق ڕۆژى سێشەممە (13ى تشرينى يەكەمى 2020) لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە وتى، پێويستە پارەیەکی زۆر بۆ پڕكردنەوەى كورتهێنانى موچە دابين بكرێت، سێ ڕێگاش بۆ ئەوە هەیە، یەکەمیان بریتییە لە زیادکردنی بڕی هەناردەى نەوت بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر، بەڵام ئەوەش چارەسەری بنەڕەتی نییە چونکە تا کۆتایی ساڵ "دەتوانن تەنها 15 ترليۆن دينار کۆبکەینەوە، بەڵام ئێمە پێويستمان بە 58 ترليۆن هەيە."

 

وتيشى، چارەسەرى دووەم بريتييە لە كەمكردنەوەى خەرجيەكان و سێييەميش بريتييە لە دۆزينەوەى ڕێگەيەك بۆ پڕكردنەوەى كورتهێنان.

 

سەبارەت بە داهاتى گومرگيش وتى، داهات بەهۆى كۆرۆناوە زۆر كەميكردوە، بەشێكى زۆرى هاوردە لە باج بەخشراوە و ئەوەشى دەچێتە بوارى وەبەرهێنان هەر بەخشراوە بۆيە داهات زۆر كەمە، پێشبينى ئەوە دەكەين لەساڵێكدا بگاتە 4 مليار دۆلار.