گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی عێراق: نیوەی ئەوانەی بە کۆرۆنا مردوون لە ماڵەوە چارەسەریان وەرگرتووە

2020.10.13 - 20:53
تەندروستیی عێراق: نیوەی ئەوانەی بە کۆرۆنا مردوون لە ماڵەوە چارەسەریان وەرگرتووە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستیی و ژينگەى عێراق جەختی دەکاتەوە ، زياتر لە نيوەى ئەوانەى بە كۆرۆنا گيانيان لەدەست داوە، ئەوانەن كە ماڵەوە چارەسەريان وەرگرتووە.

 

ڕياز عەبدولئەمير، بەڕێوەبەرى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى "واع"ى وتووە، ژمارەى گيانلەدەستدانى توشبووان كۆرۆنا لە عێراق بەرزنەبووەتەوە بەراورد بەوەى لە چەند مانگى پێشوو تۆمارکراوە.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردوە، لەگەڵ ئەوەشدا عێراق يەكێكە لەو دەوڵەتانەى ژمارەى گيانلەدەستدان تێياندا بەرزە لەچاو دەوڵەتانى ترى عەرەبى، چونكە بەشێكى زۆرى هاوڵاتيان لەماڵەوە چارەسەر دەكرێن، بۆيە زياتر لە نيوەى ئەوانەى گيانيان لەدەست داوە كاتێك هاتونەتە نەخۆشخانەكان لە ماوەى دوو ڕۆژدا مردون، چونكە درەنگ دێنە نەخۆشخانە.

 

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى تەندروستیی عێراق ڕونيشيكردوەتەوە، كۆى گشتى ئەوانەى كە لەژێر چارەسەردان 55 هەزار و 475 كەسن بەڵام ئەوانەى لە نەخۆشخانەكاندان تەنها چوار هەزار و 603 كەسن، بەڵام ئەوانەى كە لە ماڵەوە چارەسەر دەكرێن ژمارەيان ڕوون نييە تائێستا.

 

تەئكيديشى كردوەتەوە، نەخۆشخانەكان تواناى وەرگرتنى ژمارەيەكى زياتر لە توشبوويان هەيە و 10 هەزار هەرەوێڵە ئامادەكراوە بۆ توشبووانى كۆرۆنا.