گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایانی شۆک کردووە

ئەوانەی بۆ دووەمجار توشی کۆرۆنا دەبن نیشانەکانیان سەختترە

2020.10.13 - 20:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوانەی بۆ دووەمجار توشی کۆرۆنا دەبن نیشانەکانیان سەختترە

ناس کورد-

بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ، ئەوانەى بۆ جارى دووەم تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەبن نيشانەكان لەسەريان سەختترە و ئەگەرى هەيە مرۆڤ زياتر لە جارێك تووشى ئەو پەتايە ببێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكە كە لە گۆڤارى "لانسێت"ى پزيشكى بڵاوكراوەتەوە، لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا حاڵەتى تەئكيدى دووبارە توشبوونەوە بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوە و دەركەوتووە توشبوون گەرەنتى دروستكردنى بەرگرى دژى ڤايرۆسەكە ناكات لە داهاتوودا.

 

ڕونيشكراوەتەوە، گەنجێك لە ولايەتى نيڤادا كە تەمەنى 25 ساڵە تووشى دوو جۆرى جياوازى كۆرنا بووە ئەوەش لەماوەى 48 ڕۆژدا، جارى دووەم نيشانەكانى توندتر بوون لە جارى يەكەم پێويستى بە وەرگرتنى چارەسەر و هەناسەدانى دەستكرد هەبووە.

 

لە لێكۆڵينەوەكەدا ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها لە چەندين ناوچەى ترى جيهانيش دووبارە توشبوونەوە بە كۆرۆنا تۆمار کراوە، وەك بەلجيكا، هۆڵەندا، هۆنگ كۆنگ و ئيكوادۆر، شارەزايان باس لەوەدەكەن، ئەوانەى چاكبونەتەوە ئەگەرى هەيە دووبارە توشببنەوە، ئەوەش كاريگەرى گەورەى لەسەر هەوڵەكانى جيهان بۆ ڕوبەڕوبونەوەى پەتاكە دەبێت، بەتايبەتى هەوڵەكانى دروستكردنى ڤاكسين.

 

لاى خۆيەوە مارك باندۆرى گەورە ڕاوێژكار لە تاقيگەى تەندروستى گشتى لە ولايەتى نيڤادا دەڵێت، دووبارە توشبوونەوە كاريگەرى لەسەر تێگەيشتن لە دروستكردنى بەرگرى دژى كۆرۆنا دروستدەكات، بەتايبەتى لە ئێستادا كە ڤاكسين بوونى نييە و پێويستمان بە لێكۆڵينەوەى زياترە لەسەر ئەوەى بۆچى هەندێك هەرچەند ژمارەيان زۆر كەمە دووجار تووش دەبن و جارى دووەم توندتر.