کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
هەرچەندە تائێستادا یەکەمین رۆژی مانگی ڕەمەزان دیارینەکراوە، بەڵام بەپێی پێشبینییەکانی ناوەندی گەردونناسی جیهانی، ئێوارەى ڕۆژی 5ی ئایار دەکرێت مانگ ببینرێت و یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانیش دەکەوێتە 6ی مانگی ئایارەوە (دووشەممە).
کاتەکانى ڕۆژوگرتن لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر جیاوازە، لە هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر 3:29 خولەک کاتی بانگی بەیانییە و کاتژمێر 6:52ی ئێوارەش بانگی شێوان دەدات، بەوپێیە، لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزاندا موسڵمانان لە هەرێمی کوردستان 15 کاتژمێر و 8 خولەک بەڕۆژوو دەبن.
هەروەها کۆتا رۆژی مانگی ڕەمەزان کاتژمێر 3:10 خولەک بانگی بەیانی دەدات و کاتژمێر 7:13 خولەکی ئێوارەش بانگی شێوان دەدات ،واتە، کۆتا رۆژی ڕەمەزان موسوڵمانان 16 کاتژمێر و سێ خولەک بەڕۆژوو دەبن.
جیاوازی ڕۆژ لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان تاوەکو کۆتا ڕۆژ یەک کاتژمێر و سێ خولەکە.