گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دارایی عێراق ئامانجی وەرەقەی سپیی چاکسازی ئاشکرا کرد

2020.10.13 - 18:28
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی عێراق ئامانجی وەرەقەی سپیی چاکسازی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزيرى دارايى عێراق دەڵێت، وەرەقەی سپى چاکسازی بۆ ئەوەيە بارودۆخى ئابوریی عێراق لەگەڵ پێشكەوتنى جيهاندا بگونجێت، وتەبێژى سەرۆك  وەزيرانى عێڕاقيش دەڵێت، "سێ بۆ پێنج ساڵى دەوێت بۆ ئەوەى جێبەجێ بكرێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلى عەلاوى، وەزيرى دارايى عێراق لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژى سەرۆك وەزيران وتى، وەرەقەی سپى بەرنامەيەكى چاكساييە بۆ كاروبارى دارايى و ئابوريى، ئامانجى سەرەكى ئەو وەرەقەیەش ندنی ئابورى ئێستاى عێراقە بۆ بارودۆخێكى باشتر لە داهاتوودا بەشێوەيەك لەگەڵ پێشكەوتنى جيهانيى بگونجێت.



هێماى بۆ ئەوەشكرد، وەرەقەی سپى چاكسازى ئاڕاستەى لايەنى ئابوری و دارايى كراوە و يەكێك لە ميحوەرە سەرەكييەكانى بریتییە لە چاكسازیکردن لە بارودۆخی پارێزگاكان و دەڵێت، "ڕوبەڕوى كاردانەوەى مەترسيدار دەبينەوە و وەرەقەی سپى چاكسازى نەخشە ڕێگەيەكى چاكسازييە."



وەزيرى دارايى عێراق جەختیکردەوە کە خاڵە سنوريیەكان پەیوەندی بە جوڵەى هاوردە و هەناردە هەیە و گرنگییەکەى ناگاتە گرنگی نەوت و دەڵێت، هاوردەی عێراق ساڵانە بە 60 مليار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

باسی لەوەشکرد، كۆنتڕۆڵكردنى خاڵە سنوريەكانى كارێكى گرنگەو "بە شێوەيەكى جدى دەستمان كردوە بە بەئەلیكترۆنيكردنى سیستمەکان."



لاى خۆشيەوە ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق هێماى بۆ ئەوەكردوە، كاتى دياريكراو بۆ جێبەجێكردنى پەڕەى سپى چاكسازى سێ بۆ پێنج ساڵە، ئەو پەڕەيە بنەماى حكومەتەكانى داهاتوو دەبێت و ئەركى حكومەتى ئێستا بريتييە بە ئامادەكردنى كەشێكى گونجاو بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت.