گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخۆشییەکی دەگمەن تاقیکردنەوەى ڤاكسينە ئەمريكيیەكەی لە دژی کۆرۆنا ڕاگرت

2020.10.13 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشییەکی دەگمەن تاقیکردنەوەى ڤاكسينە ئەمريكيیەكەی لە دژی کۆرۆنا ڕاگرت

ناس کورد-

كۆمپانياى "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن"ى ئەمريكى ئاشكرايكرد، بەهۆى ئەوەى نەخۆشيەك لە يەكێك لەو خۆبەخشانەدا دەركەوتووە کە ڤاکسینەکەی لەسەر تاقیکراوەتەوە و تائێستا هيچ لێكدانەوەيەكى نييە، تاقيكردنەوەى ڤاكسينى دژە كۆرۆنايان بەشێوەيەكى كاتى ڕاگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی "بی بی سی" جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن لە ڕاگەیەندراوەکەدا بڵاويكردووەتەوە، لە يەكێك لەو خۆبەخشانەى ڤاكسينى دژە كۆرۆنايان لەسەر تاقيدەكرايەوە نەخۆشيیەك دەركەوتووە كە تائێستا هيچ لێكدانەوەيەكى نييە.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، بەهۆى ئەوەشەوە تاقيكردنەوەى ڤاكسينەكە بەشێوەيەكى كاتى ڕاگيراوە، ئەوەش بووەتە هۆى لەكاركەوتنى يەكێك لە گەورەترين هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنى پەتايەكى جيهانى.

 

كۆمپانياكە تەئكيديشى كردووەتەوە، ئەو خۆبەخشەى تووشى نەخۆشيەكە بووە لەلايەن ليژنەيەكى سەربەخۆوە چاودێرى داتا و سەلامەتى دەكرێت، ئەوەش سەرەڕاى پزيشكانى كۆمپانياكە و پزيشكانى سەلامەتى.

 

ئەو كۆمپانيا ئەمريكيە ڕونيشيكردووەتەوە، وەستاندنى تاقيكردنەوەكان بەشێوەيەكى كاتى بابەتێكى سروشتيە لە تاقيكردنەوەيەكى گەورەى لەو شێوە.

 

پێشتريش كۆمپانياى "ئەسترازينيكا" بەهۆى دەركەوتنى نەخۆشيەكى سەير لە يەكێك لە خۆبەخشەكان بۆ ماوەيەكى كاتى تاقيكردنەوەى لەسەر ڤاكسينەكەى كە بە هاوبەشى لەگەڵ زانكۆى ئۆكسفۆرد دروستى كردبوو وەستاند.