گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆچبەرێکی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا

2020.10.13 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
کۆچبەرێکی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا

ناس کورد-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، کۆچبەرێکی کوردی خەڵکی شیلادزێ لەڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا لە سنوری یۆنان دەستگیرکراوە و پاش لێدان و ئازاردانێکی زۆر گیانیلەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کوردە یەشار، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە وڵاتی تورکیا (سێشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "کۆچبەرێکی کورد بە ناوی 'مەناف ئیبراهیم' کە خەڵکی شیلادزێ بووە، لە ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپادا گیانی لەدەستدا."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " کۆچبەرە کوردەکە و کۆمەڵە کەسێکی دیکە بە ڕێگای دەریایی لە تورکیاوە بەرەو یۆنان چوون، بەڵام لە پاش گەیشتنیان بۆ یۆنان، لەلایەن پاسەوانانی سنورەکە دەستگیرکراون و پاش لێدانێکی زۆر ڕەوانەی سنوری تورکیایان کردوونەتەوە."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "بەپێی وتەی کۆچبەرەکانی دیکە بێت کە شایەتحاڵی ڕووداوەکەن، مەناف زۆر بە سەختی لێی دراوە و لە تورکیا گیانی لەدەستداوە، دواتر شایەتحاڵەکان جەندرمەی تورکیایان لە ڕووداوەکە ئاگادار کردووەتەوە.

 

کوردە یەشار دەشڵێت، جەندرمەی تورکیا تەرمەکەین بردووەتەوە ئیستەنبوڵ و لەوێ لە ژێر لێکۆڵینەوەدا دەبێت، هەروەها سەرقاڵی تەواوکردنی کاروبارە یاساییەکانە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکە بۆ زاخۆ.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی، دیاردەی کۆچکردن سەریهەڵداوەتەوە و بەگوێرەی ئامارێکی دەزگای لوتکە، تەنها لە چوار مانگی ڕابردوودا 15 هەزار کەس بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوتوون.