گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەیرانى گۆڕستانە نوێیەکە بە هەڵپەسێردراوى ماوەتەوە

دوایین زانیارى لەبارەى هەڵدانەوەى گۆڕى مردووانى کۆرۆنا لە سلێمانى

2020.10.13 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین زانیارى لەبارەى هەڵدانەوەى گۆڕى مردووانى کۆرۆنا لە سلێمانى

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

جێگری بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەو 200 تەرمەی توشبووانی کۆرۆنا کەپێشتر لەگۆڕستانێکی تایبەتدا بەخاکسپێردرابوون، سێ گۆڕ هەڵدراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ گۆڕستانەکانی دیکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاکۆ عەلی (13ی تشرینی یەکەمی 2020) لە لێدوانێکی تایبەتدا بەناس کوردی ڕایگەیاند "تا ئێستا بەپێی ئەو نوسراوانەی ئاڕاستەمان کراوە سێ گۆڕ لە گۆڕستانی تایبەت بە قوربانیانی کۆرۆنا هەڵدراونەتەوە و تەرمەکانیان لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە گواستراوەتەوە بۆ گۆڕستانە ئاساییەکانی دیکە".

 

وتیشى "ئەو سێ تەرمەى گواستراونەتەوە پێکهاتوون لە تەرمى، هونەرمەند عەتا چاوشین و مەلاڕەشید و هاوڵاتییەکی دیکە، گواستنەوەی تەرمەکان لەڕێگەی پێشکەشکردنی داواکاریی دەبێت لەلایەن کەسوکاری قوربانییەکەوە و دوای ڕێگەپێدانی ئاسایش وەرگرتنی ڕەزامەندی گۆڕەکە هەڵدەدرێتەوە".

 

ئاکۆ عەلی باسى لەوەشکرد، هەڵدانەوە و گواستنەوەى تەرمەکان دواى ئەوە هاتووە کە ڕێکخراوی تەندروسستی جیهانی زانیارییەکانی پشتڕاستکردوە کە تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسەکە مەترسییان نییە لەکاتی ناشتنیان لە گۆڕستانە ئاساییەکان، لەژێر ڕۆشنایی نووسراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ناشتنی قوربانیان لەو گۆڕستانەی کەپێشتر تەرخانکرابوو ڕاگیراوە.

 

لەبارەی کێشەى گۆڕستانە نوێیەکەی سلێمانییەوە، ئاکۆ عەلى وتى "تائێستا گرێبەستی ئەو کۆمپانیایەى کارەکەى پێسپێردرابوو بەهەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، ژمارەیەک ڕێکاری یاسایی و قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیاکە ماوە".