گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى کونسوڵخانەى ئێران لەسەر ڕێککەوتنى هەرێم و ئێران لەبارەی دەروازەکان 

2020.10.13 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى کونسوڵخانەى ئێران لەسەر ڕێککەوتنى هەرێم و ئێران لەبارەی دەروازەکان 

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران گەیشتنە ڕێککەوتن لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی تانکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی لەهەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ  و پەرۆێز خان، بەو پێیەش دەرفەتی کار بۆ شۆفێرە عێراقییەکان دەڕەخسێت و لایەنی ئێرانی کارئاسانیان بۆ دەکەن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کونسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی (13ی تشرینی یەکەمی 2020) بەگوێرەی ئاژانسی"فارس"ی ئێرانی کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند "دوێنێ (دووشەممە)، بەئامادەبوونی چەتۆ ساڵح، جێگری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەهدی شوشتەری، کونسوڵی گشتیی ئێران لەسلێمانی و شاندێکی پارێزگای کوردستان لەئێران و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  کۆبوونەتەوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لە کۆبوونەوەیەکی نێوان هەردوو شاندی حکومەتی هەرێم و ئێران و بەئامادەبوونی بەرپرسانی دەروازەی باشماخ بڕیار دراوە کۆتایی بهێنرێت بە کێشەی تانکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی ودەرفەتی کار بۆ شۆفێرە عێراقییەکان بڕەخسێت و لایەنی ئێرانی کارئاسانیان بۆبکەن". 

 

 باس لەوەشکراوە، "لەکۆتایی کۆبووەنەوەکەدا هەردوو شاندەکە سەردانی دەروازەی پەروێزخانیان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان لەو بارەیەوە کۆبوونەتەوە".

 

لەماوەی ڕابردوودا شۆفێرانی تانکەرەکانی سوتەمەنی لەدیوی هەرێمی کوردستان  ڕێگای پێنجوێن - باشماخیان داخست بەهۆی ئەوەی تانکەرەکانی سوتەمەنی ئێران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بارەکەیان لەئێرانەوە دەگوازنەوە بۆهەرێمی کوردستان بێ ئەوە دەرفەتی کارکردن بۆ شۆفێرانی هەرێمی کوردستان بڕەخسێت.