گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لیژنەى دارایى و وەزیرى دارایى هەرێم لەبارەى مووچەوە

2020.10.13 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لیژنەى دارایى و وەزیرى دارایى هەرێم لەبارەى مووچەوە

ناس كورد-

شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی ئاشكرایكرد، بەگوێرەی قسەی وەزیری دارایی هەرێم، حكومەتی عێراق داوای كردوە لە هەرێمی كوردستان لیستی دابەشكردنی موچە لەگەڵ بەغدا یەك بخرێت و دەشڵێت: گوایە ئەمڕۆ بەغدا 320 ملیارەكە دەنێرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دوای كۆبوونەوەی نێوان وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، (13ى تشرینى یەکەمى 2020)، شێركۆ جەوت، ئەندامی لیژنەی دارایی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بەغدا داوای كردوە كە دەبێت سیستمی موچەی هەرێمی كوردستان و عێراق یەك بخرێت بەو واتایەی ئەگەر بەغدا موچەی مانگی نۆی نارد، هەرێمیش موچەی مانگی نۆ دابەش بكات، ئەمەش یارمەتی وردبینیكردن دەدات.

 

وتیشی "بەڵام ئەوەی كێشەیە موچەی ئەو پێنج مانگەیە كە نەدراون، ئێمە بە وەزیری داراییمان وت، ئەوە سەرپێچی یاسایە لەگەڵ لێبڕینی لەسەدا 21 لەسەدا 18 لە موچە، ئەوانیش پشتڕاستیان كردەوە كە ئەوە پێشێلی یاسایە".

 

شێركۆ جەودەت وتیشی "بۆیە ئەگەر سەروەری یاسا و دادگا هەبێت دەبێت بەرپرسان و بڕیاردەرانی هەرێمی كوردستان دادگایی بكرێن لەسەر ئەو سەرپێچییە یاساییانەی كە كردویانن لە لیستی موچەدا".

 

هەروەها وتیشی"ئەم پێنج مانگەی كە نەدراوە، بۆ دوو مانگی لە دانوستاندان كە بەغدا بیدات. سێ مانگیشی بەگوێرەى قسەی وەزیری دارایی دەكرێت بە پاشەكەوت و دەچێتە سەر پاشەكەوتەكانی دیكەی موچە كە ئەمەش سەرپێچی یاسایە".

 

هەروەها سەبارەت بە وادەی دابەشكردنی موچە شێركۆ جەودەت وتی"وەزیری دارایی رایگەیاند كە لەسەر بەغدا وەستاون گوایە ئەمڕۆ بەغدا پارەكەی هەرێم دەنێرێت و ئەو كات دەست بە دابەشكردنی موچە دەكەن".