گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد دەقى وەرەقە چاکسازییەکەى کازمى بڵاودەکاتەوە

2020.10.13 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد دەقى وەرەقە چاکسازییەکەى کازمى بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

 

ناس کورد دەقى وەرەقەى سپى چاکسازیی بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە ئامادەکراوە بەمەبەستى ئەنجامدانى چاکسازیی گشتگیر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئامانج لەو وەرەقە چاکسازییە بەپێی دەقەکەى، گەڕانەوەى هاوسەنگییە بۆ ئابورى عێراق، دانانى لەسەر ڕێڕەوێک کە رێگە بە دەوڵەت بدات هەنگاوى گونجاو بگرێتەبەر لەداهاتوودا بۆ گەشەپێدانى بوارى ئابورى و هەمەچەشنکردنى. 

 

وەرەقەکە رونگەى تایبەتى لەخۆ گرتووە لەبارەى کەرتى تایبەت، کاراکردنى وەبەرهێنان، باشکردنى ژینگەى وەبەرهێنان، پێداچونەوە بە هەیلکەلیەتى کۆمپانیاکانى دەوڵەت، دۆسیەى کارەبا.

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (12ی تشرینی یەکەمی 2020) بە زمانی کوردی تویتێکی کرد و باسى لە "وەرەقەی سپی" چاکسازی کرد.  

  

کازمی لە تویتەکەیدا (12ی تشرینی یەکەمی 2020) نوسیویەتی، "پلانی چاکسازی "وەرەقەی سپی" کە پێشکەشی هێزە سیاسیەکانمان کرد، پڕۆژەی چارەسەری قەیرانی درێژخایەنی بەڕێوەبردنی ئابوری و پشت بەستنە تەنها بە نەوت و جۆراوجۆرنەکردنی سەرچاوەکانی داهات، برایانی هێزە سیاسیەکان بە هەند وەریان گرت و تێزەکانی بەرپرسانەن بۆ گەلەکەمان و جێگای ستایشن."  

 

دەقى وەرەقە چاکسازییەکە بخوێنەرەوە