گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ دوای چاكبوونەوەی: دەمەوێت هەمووتان ماچ بكەم [ڤیدیۆ]

2020.10.13 - 12:58
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ دوای چاكبوونەوەی: دەمەوێت هەمووتان ماچ بكەم [ڤیدیۆ]

ناس كورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، دوای چاكبوونەوەی لە كۆرۆنا، لەمیانی وتەیەكدا لە هەڵمەتێكی هەڵبژاردنەكاندا لە ویلایەتی فلۆریدا، لەبەردەم هەوادارانیدا رایگەیاند، هەمووتان ماچ دەكەم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەو لێدوانانەی ترەمپ، لە چوارچێوەی وەڵامیدا بوون بۆ ئەو هەواڵانەی كە باس لە هۆشداریی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكەن لەبارەی پەككەوتنی ئابورییەوە.

 

سەرۆكی ئەمەریكا ستایشی خۆی كرد لە زاڵبونی بەسەر كۆرۆناداو بە گاڵتەوە وتی"هەستدەكەن زۆر بەهێزم" لەكاتێكدا هەوادارانی هوتافیان دەكێشا وتی"دێمە ناو ئەم جەماوەرەوە و هەمووتان ماچ دەكەم. پیاوان و ژنە جوانەكان ماچ دەكەم".