گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین زانیاری لەسەر 320 ملیار دینارەکەی بەغدا

2020.10.13 - 12:39
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاری لەسەر 320 ملیار دینارەکەی بەغدا

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لەسەر زارى وەزیرى دارایى عێراقەوە زانیارى نوێ لەبارەى ئەو پارەیە ئاشکرا کرد کە مانگانە حکومەتى فیدراڵ بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بڕیارى خەرجکردنى دەدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک ئاماژەى بەوە کرد، لە پەراوێزى کۆبوونەوەیەکى لیژنەکە لەگەڵ وەزیرى دارایى عێراق لەبارەى بڕیارى خەرجکردنى 320 ملیارەکەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان پرسیاریان لێکردووە و ئەویش وتوویەتى "ئەمڕۆ (13ى تشرینى یەکەمى 2020) بڕیارى خەرجکردنى پارەکە دەدرێت".

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق رونیکردەوە، عێراق ئێستا لەبەردەم کۆمەڵێک ئاڵنگاری مەترسیداری سیاسیی و ئەمنی و بە تایبەتیش ئاڵنگاری ئابوری سەختدایە.

 

جەختیشى کردەوە "یان دەبێ بە خێرایی و ئازایەتیەکی دەوڵەتدارانەوە چاکسازییە داراییەکان بخرێنە سەرسکە ( کە بە قورس و دوری دەبینم) یان لە ئایندەی نزیکدا کێشە ئابوری و داراییەکانی قوڵتر دەبنەوە".