گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکارى گیانلەدەستدانى مام مەحمود ئەو پیاوە هەڵەبجەییەى کە تازە بە زێدى خۆى شادبوەوە 

2020.10.13 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکارى گیانلەدەستدانى مام مەحمود ئەو پیاوە هەڵەبجەییەى کە تازە بە زێدى خۆى شادبوەوە 

ناس کورد-

مەحمود ئەحمەد ئەو پیاوە بەساڵاچووە هەڵەبجەییەى دواى ساڵانێکى زۆر ئاوارەیی لەبەغداوە گەڕایەوە زێدى خۆى، لەکاتى گەڕانەوەى بۆ بەغدا گیانى لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

برازایەکى مام مەحمود  (13ی تشرینی یەکەمی2020) بە ناس کوردى ڕاگەیاند، مام مەحمود لەگەڵ کچێکیدا هاتبووە بۆ هەڵەبجە و ویستویەتى بیباتەوە بۆ بەغدا بۆ لاى مێردەکەی و حەزى نەکردووە بە تەنها بینێرێتەوە.

 

وتیشى "لەکاتى گەڕانەوەیان بۆ بەغدا و دابەزیندا سەیارەیەک لێى داوە و کۆچى دوایى کردووە".

 

 برازاکەى مام مەحمود باسى لەوەشکرد، مام مەحمود دڵى پێوە نەبووە بچێتەوە بەغدا، بەڵام حەزیشى نەکردووە کچەکەى بە تەنها بنێرێتەوە.

 

پێشتر ناس کورد وەک تاکە دەزگاى راگەیاندنى کوردى فیچەرێکى لەسەر گەڕانەوەى مام مەحمود و بارودۆخى ژیانییەوە کردبوو، کە دواى دەربەدەربوونى لە هەڵەبجە لە بەغدا گیرسایەوە و دواى زیاتر لە  30 ساڵ ئاوارەیی گەڕایەوە زێدى خۆى.