گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردنى پێشوەختە لە ئەمریکا دەستیپێکرد

2020.10.13 - 11:52
هەڵبژاردنى پێشوەختە لە ئەمریکا دەستیپێکرد

ناس کورد-

دەنگدەرانى ویلایەتى جۆرجیاى ئەمریکا روویان لە سندوقەکانى دەنگدان کرد، لەیەکەم رۆژى دەنگدانى پێشوەختەدا لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتە کە بڕیارە لە سێی تشرینى دووەم بەڕێوەبچێت.

 

بەگوێرەى ئامارەکان، زیاتر لە 10 ملیۆن دەنگدەرى ئەمریکى تا ئێستا دەنگیانداوە، لە ڕێگەى پۆستە و دەنگدانى پێشوەختەوە.

 

بەگوێرەى پڕۆژەى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا سەر بە زانکۆى فلۆریدا، 10.296.180 ملیۆن دەنگدەر لە ویلایەتەکان دەنگیانداوە، ئەوەش ژمارەیەکى پێوانەییە. 

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ژمارەیە بەراورد بە هەڵبژاردنى پێشوو دوو هێندە زیادی کردووە، ئەوەش بەهۆى ترسى دەنگدەران لە توشبوونیان بە کۆرۆنا.

 

مایکل مەکدونالد مامۆستاى زانستى سیاسی لە زانکۆى فلۆریدا کە پڕۆژەکە بەڕێوە دەبات پێشبینیدەکات 150 ملیۆن دەنگدەر بەو شێوەیە دەنگ بدەن، کە دەکاتە 65%ى دەنگدەران، کە بەرزترین ڕێژەیە لەساڵى 1908 ەوە.

 

سەرجەم ویلایەتەکانى ئەمریکا جگە لە شەش ویلایەت رێگەیان بە دەنگدەران داوە پێشوەختە دەنگ بدەن.