کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئهستێرهی یانهی یوڤانتوسی ئیتالی، گرانترین ئۆتۆمبێلی له مێژوودا كڕی کە نرخەکەی دەگاتە زیاتر لە 12 ملیۆن دۆلار و تا دوو ساڵی دیکەش ناتوانێت لێیبخوڕێت. بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی ڕۆناڵدۆ لەلایەن کۆمپانیای بۆگاتی دروستکراوە و لە جۆری Bugatti La Voiture Noire کە نرخەکەی 12.5 ملیۆن دۆلارە. ئۆتۆمبێلهکەی ئەستێرە پرتوگالییەکە هێزی بزوێنهرهكهی 16 بستۆنە و خێراییهكهی 420 كیلۆمهتره له كاژێرێكدا، بۆ یهكهمجار له پێشانگای ئۆتۆمبێلیی جنێف نمایشکرا.