گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نهێنییەكانی كۆبوونەوەی كازمی لەگەڵ سەرۆك لیستەكان

2020.10.13 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنییەكانی كۆبوونەوەی كازمی لەگەڵ سەرۆك لیستەكان

ناس كورد-

لە كۆبوونەوەی دوێنێی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەرۆك لیستەكاندا جەختی لە تەنگەژەی دارایی كردۆتەوە و مستەفا كازمی بێزاری خۆی دەربڕیوە لە مامەڵەی پەڕلەمان لەگەڵ قەیرانی ئەمدواییەی موچە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەی ئەلمەدا لە راپۆرتێكدا (13ى تشرینی یەكەمی 2020) ئاشكرایكردووە مستەفا كازمی زۆر بەڕاشكاوی كەمبوونەوەی داهاتی دەوڵەتی خستۆتە سەر مێزی كۆبوونەوەكە و رایگەیاندووە حكومەتی ئێستا بەتەنها ناچێتە ژێر بەرپرسیارێتی ئەو پاشەكشەیەی كە بەرهەمی ساڵانێكی زۆری خراپی بەڕێوەبردنی ئابوری و سیستمی سیاسییە.

 

هەر بەگوێرەى سەرچاوەكانی ئەلمەدا مستەفا كازمی گفتێكی ناواخنی وەرگرتووە لە سەرۆك لیستەكان بۆ تێپەڕاندنی یاسای قەرزكردن بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان لە بودجەی دەوڵەت.

 

لەلایەكیترەوە وەزیری دارایی عەلی عەلاوی ئاماژەی بە دانانی باجی دەرامەت كردووە لەسەر موچەو داهاتی فەرمانبەران و لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" دیویەتی باسی لەوەكرد دەبوو داهاتی باج بگەیشتایەتە 8 ترلیۆن كەچی ئێستا یەك ترلیۆنە، ئەمەش لە هیچ وڵاتێكیتردا نییە.

 

هاوکات لەبارەى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک لیستەکان (12ى تشرینى یەکەمى 2020) مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق تویتێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو "پلانی چاکسازی "وەرەقەی سپی" کە ئەمڕۆ پێشکەشی هێزە سیاسیەکانمان کرد، پڕۆژەی چارەسەری قەیرانی درێژخایەنی بەڕێوەبردنی ئابوری و پشت بەستنە تەنها بە نەوت و جۆراوجۆرنەکردنی سەرچاوەکانی داهات، برایانی هێزە سیاسیەکان بە هەند وەریان گرت و تێزەکانی بەرپرسانەن بۆ گەلەکەمان و جێگای ستایشن".