گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری گەیاندن: هێڵێكی خێرای ئینتەرنێت دەگەیەنرێتە هەموو ماڵێك

2020.10.13 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری گەیاندن: هێڵێكی خێرای ئینتەرنێت دەگەیەنرێتە هەموو ماڵێك

ناس كورد-

ئەركان شەهاب، وەزیری گەیاندنی عێراق رایگەیاند، بەم نزیكانە هێڵێكی لە رادەبەدەر خێرای ئینتەرنێت، دەگەیەننە هەموو ماڵێك.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەركان شەهاب، (13ى تشرینى یەکەمى 2020)، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو گەیاندنی كێبڵی ئۆپتیكاڵی تایبەت بە ئینتەرنێت بۆ هەموو ماڵێك رادەگەیەنرێت ئەوەش بە ئامانجی باشتركردنی تۆڕی ئینتەرنێت.

 

ئاماژەی بەوەشدا كە ملیۆنان هێڵی تایبەتی ئەو جۆرە ئینتەرنێتە كە لە رادەبەدەر خێرایە دەگەیەنرێتە هەموو ماڵێك لەگەڵ هێڵی تەلەفۆنی نۆرماڵ كە نیمچە خۆڕاییە.

 

 پێشتر وەزارەتی گەیاندنی رایگەیاندبوو، لەئێستادا كار لەسەر چارەسەرێكی نمونەیی دەكات بۆ كێشەی ئینتەرنێت ئەوەش بە گۆڕینی پێشكەكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە رێگەی بورجەكانەوە بۆ ئینتەرنێتی كێبڵ كە ئەو هەنگاوە كوالێتی تۆڕی ئینتەرنێت باشتر دەكات.