گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەلمەدا: كۆبوونەوەیەك ماوە بۆ رێگەپێدانی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ نیوەی ناوچەكانی 140

2020.10.13 - 10:20
ئەلمەدا: كۆبوونەوەیەك ماوە بۆ رێگەپێدانی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ نیوەی ناوچەكانی 140

ناس کورد-

رۆژنامەى ئەلمەداى عێراقى بڵاویکردەوە، بەغدا و هەرێم کۆبوونەوەیەکى کۆتایی و یەکلاکەرەوە دەکەن بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەى پێشمەرگە لە نیوەى ئەو ناوچانەى ماددەى 140 کە پێش ریفراندۆم بەدەستیانەوە بوو.

 

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکى وەزارەتى پێشمەرگە بگاتە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى عێراق بەمەبەستی بەردەوامیدان بە كۆبوونەوەكان لەبارەى هەماهەنگى نێوانیان.  

 

رۆژنامەى ئەلمەدا (13ی تشرینی یەکەمی2020) لەزارى ئازاد شەفى ئەندامى پەرلەمانى عێراقەوە گواستییەوە، گفتوگۆکانى ئێستاى نێوان هەرێم و بەغدا بۆ گەڕانەوەى پێشمەرگەیە بۆ نزیکەى 40 بۆ 50%ى ئەو ناوچانەى پێش تشرینى یەکەمى 2017 بەدەستیانەوە بوو، وەک قۆناغى یەکەم.

 

وتیشى "پێوەرى سەرکەوتنى گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە دەوەستێتە سەر ئەوەى لە شنگال روودەدات لەدواى رێککەوتنەکەى ئەمدواییە".

 

پێشتر تەحسین خەفاجى وتەبێژ بەناوى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندبوو، کۆبوونەوەى ئەمجارەیان لەگەڵ پێشمەرگە دەبێتە خاڵى گۆڕانکاریی لە پەیوەندییەکانیان بە ئاڕاستەى گەشەپێدان و بریارى تێدا دەدرێت.

 

هەروەها جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە (12ى تشرینى یەکەمى 2020) بە پێگەى فەرمى وەزارەتى پێشمەرگەى راگەیاند، "گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا لەسەر سێ بابەتی سەرەكی دەبێت، دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی لە نێوان ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگری، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی داعش، ئەمانە هەمووی سنوری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە و نەینەوا دەبێت".  

  

سەرباری ڕێککەوتن هەرێم و بەغدا لەسەر پێکھێنانی شەش ژوری ھەماھەنگی لە ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام تا ئێستا دەستبەکارنەبوون.