گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە كوشتنی چالاكوانان رادەگەیەنرێت

2020.10.13 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە كوشتنی چالاكوانان رادەگەیەنرێت

ناس كورد-

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: بەم زوانە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە كوشتنی چالاكوانان و شارەزایانی ئەمنی كە لەم چەند مانگەی دواییدا رویانداوە، رادەگەیەنرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلی غانمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند، هێشتا لێكۆڵینەوەكان لەبارەی پرسی كوشتنی چالاكوانان و شارەزایانی ئەمنی بەردەوامن و بەم نزیكانە ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانە رادەگەیەنرێت چونكە ئەوە ئەركی حكومەت و دەزگا ئەمنییەكانە.

 

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەگەر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان رانەگەیەنرێن، ئەو كات ئەوە بە كەمتەرخەمی دەدانرێت لە كاری ئەو لیژنە تایبەتانەی بۆ لێكۆڵینەوە پێكهێنراون.