ناس کورد-
ئەو پیاوەى لە یەکێک لە گوندەکانی هندستان دۆناڵد ترەمپى دەپەرست، دوای ئەوەی هەواڵی توشبوونی ترەمپی بە کۆرۆنا پێگەیشتووە بە جەڵتەی دڵ گیانى لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڤان بۆسا کریشنا، چوار ساڵ لەمەوبەر دەستیکردووە بە پەرستنى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوەی هاتووەتە خەوی.
ئاماژە بەوەشکراوە، کریشنا دوای نەخۆشکەوتنی ترەمپ لە هەژماری خۆی لە فەیس بووک گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەگری و داوای زوو چاکبوونەوەی ترەمپ دەکات، گرتە ڤیدیۆیەکەش زیاتر لە ملیۆنێک بینەری هەبووە .