گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 سائیرون: چانسی سەرکەوتنی سەربەخۆکان لەهەڵبژاردنى داهاتوودا زۆرە

2020.10.12 - 23:49
App store icon Play store icon Play store icon
 سائیرون: چانسی سەرکەوتنی سەربەخۆکان لەهەڵبژاردنى داهاتوودا زۆرە

ناس کورد-

 

هاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند، چانسی سەرکەوتنی کەسانی سەربەخۆ لەهەڵبژاردنى  حوزەیرانی داهاتوودا زۆردەبێت، ئەگەر لایەنەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن نەگەیشتنە ڕێککەوتن پەرلەمان پەنا بۆ دەنگدانی تاکەکەسی دەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق سڵێتی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرونی سەربە موقتەدا سەدر ( 12ی تشرینی یەکەمی2020) بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەى فەرمى ڕاگەیاند "چانسی کەسانی سەربەخۆ و بێلایەن لەهەڵبژاردنەکانی حوزەیرانى داهاتوودا زۆردەبێت، لەهەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا کە یەک بازنەیی بووە حیزبە گەورەکان خۆیان سەپاندبوو".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەگەر لایەنە سیاسییەکان لەسەر یاسای نوێیەکە (فرەبازنەیی) ڕێکنەکەون، پەرلەمان پەنا بۆدەنگدانی ژمارەیی (تاکە کەسی) دەبات، بۆ ئەوەی پرسەکە یەکلایی بکاتەوە". 

 

سڵێتی ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە "یەکەم هەنگاوی پەرلەمانی لە ئێستادا یەکلایی کردنەوەی خشتەکانی هەڵبژاردنەکانە لەگەڵ یاسای دادگای فیدراڵی کە لەڕۆژانی ئایندەدا دەست بە پەسەندکردنی دەکرێت".

 

بەوتەی پەرلەمانتارەکەی سائیرون "هەندێک لەلایەنە سیاسییەکان لەگەڵ دابەشکردنی عێراق نین بۆ 83 بازنەی هەلبژاردن، دەیانەوێت بازنەکان لەو ژمارەیە کەمتر بێت وهەر پارێزگایەک تەنها دوو بازنەی هەڵبژاردنی لێ دروستبکرێت".

 

لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا (شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2020) دەنگ درا لەسەر دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنەکان بەسەر 83 بازنەی هەڵبژارندا، هەرچەندە بەشێک لە کوتلەکان ناڕازیی بوون و دانیشتنەکەیان جێهێشت.