گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى جیهانى هۆشداریی لە بەرگرى بەکۆمەڵ دەدات

2020.10.12 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جیهانى هۆشداریی لە  بەرگرى بەکۆمەڵ  دەدات

ناس کورد-

 

ئەمیندارى گشتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشداریدا لەرێگەدان بە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بە ئامانجى بەدەستهێنانى بەرگرى بەکۆمەڵ و بە کارێکى "نائەخلاقى" ناویدەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیدروس ئەدهانوم (12ی تشرینی یەکەمی 2020) ئاماژەى بەوەکردووە، بەرگرى بەکۆمەڵ گوزارشتێکە بۆ ڤاکسینەکان بەکاردەهێنرێت، کە دەکرێت لە ڕێگەیەوە خەڵک بپارێزرێت لە ڤایرۆسێکى دیاریکراو ئەگەر گەیشتن بە ئاستێکى خوازراوى کوتان.

 

وتیشى لەهەندێ پەتادا ئەگەر 95%ى دانیشتوانى وڵاتێک بکوترێن، ئەوە لەسەدا پێنجەکەى دیکە وا دادەنرێن کە پارێزراون لەڤایرۆسەکە.

 

تیدروس ئەدهانوم باسى لەوەشکردووە، بۆ نەخۆشى ئیفلیجى منداڵان، ئەگەر رێژەى 80%ى دانیشتوانى وڵاتێک بکوترێن ئەوا ئەو وڵاتە بە پارێزراو لەو نەخۆشییە دادەنرێت.

 

جەختیشیکردەوە، گەیشتن بە بەرگرى بەکۆمەڵ لەڕێگەى پاراستنى خەڵکەوە دەبێت لە ڤایرۆس، نەک تووشکردنیان، ئەو رێگەیە لەمێژووى تەندروستی گشتیدا بەکارنەهێنراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆس.

 

ئەو هۆشدارییە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونى داواکان لەهەندێ وڵات بۆ ئەوەى رێگە بە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بدرێت تا خەڵک دواى توشبوونیان بەرگرى دژى ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا دروستبێت.