گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی کچان لە بیرکاریدا توانایان کەمترە؟ شارەزایەک هۆکارەکەی ڕوون دەکاتەوە

2020.10.12 - 23:09
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی کچان لە بیرکاریدا توانایان کەمترە؟ شارەزایەک هۆکارەکەی ڕوون دەکاتەوە

ناس کورد-

شارەزایەکى بوارى پەروەردە ڕایگەیاند، توێژینەوەیەکى نوێ دەریخستووە کچان کەمتر لە کوڕان توانای بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان و دۆخە سەختەکانیان هەیە و کاراییەکی خراپتر دەنوێنن، لە دۆخی ئاڵنگاریدا متمانەیەکی کەمتریان بە تواناکانی خۆیان هەیە و سەریان لێ تێکدەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مامۆستا فایەق سەعید لە هەژماری خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى، لەو توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆی هارڤارد کراوە لەسەر خوێندکارانى پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی، ژمارەیەک پرسیاری تایبەت بە کۆمەڵێک کچ و کوڕ دراون کە پێشتر ئاستی زیرەکییان تاقی کراوەتەوە (IQ).

 

ڕونیشی کردووەتەوە، بۆ نیوەی ئەو خوێندکارانە لە سەرەتادا کۆمەڵێک پرسیاری سەخت دانراوە کە خوێندکار تووشی سەرلێشێواوی دەکات و پێویستی بە هەوڵ و کۆششێکى زۆرە بۆ ئەوەی لەو دۆخە تێبگات.

 

بەوتەى فایەق سەعید، ئەنجامى توێژینەوەکە دەریدەخات کە کچان بە بەراورد لەگەڵ کوڕاندا کاراییەکی خراپیان هەبووە. ئەوەی کە زۆر سەرنجڕاکێش بوو ئەوە بوو ئەو کچانەی زۆر زیرەکیش بوون نەیاتوانی لەو دۆخە تێبگەن، بە مەرجێک ئەو ئاستەی کچەکان نمایشیان کردبوو هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نەبووە کە ئاستی زیرەکی (IQ) کچان لە کوڕان کەمترە، بە پێچەوانەوە، نمرەی ئەو کچانە بە نزیکەیی لە هەموو وانەکاندا لە نمرەی کوڕەکان بەرزتر بوو.

 

باسى لەوەشکردووە، بەپێی توێژینەوەکە تا ئاستی زیرەکیی کچەکان زیاتر بوایە، وەڵامێکی خراپتریان دەدایەوە، بەڵام ئەو دۆخە بۆ کوڕەکان بە پێچەوانەوە بووە، تا ئاستی زیرەکییان باشتر بوایە، وەڵامێکی باشتریان دەدایەوە.

 

فایەق سەعید دەڵێت، پەروەردەکردنی کوڕان وکچان لە منداڵییەوە لە کۆمەڵگە سونەتییەکاندا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر متمانەبەخۆبوونی ئەو کەسانە هەیە. ئەم متمانەبەخۆبوونە دواتر لە خوێندنگەکانیشدا ڕەنگ دەدەنەوە.