گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حیزبوڵڵا هێرش دەكاتە سەر حكومەتی كازمی و هۆشدارییەكیش دەدات

2020.10.12 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
حیزبوڵڵا هێرش دەكاتە سەر حكومەتی كازمی و هۆشدارییەكیش دەدات

ناس کورد-

 

وتەبێژی سەربازی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا لە عێراق كە میلیشیایەكی سەر بە سوپای پاسدارانە هۆشداری دەدات بە هێزەكانی ئەمەریكا و حكومەتی كازمی لە بەئامانجگرتنی هیچ چەكدارێكی لەم ماوەیەی كە ئەوان ئاگر بەستیان راگەیاندووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبو عەلی عەسكەری وتەبێژی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا لەعێراق لە بەیاننامەیەكدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر (12/ 10/ 2020) جەخت لەوە دەكاتەوە کە دانانی خشتەی كشاندنەوەی سوپای ئەمەریكا ئامانجی ئەوانە.

 

عەسكەری هەروەها بانگەشەی ئەوەش دەكات ئیسرائیلییەكان بەردەوام سەردانی بنكەكانی ئەمەریكا دەكەن لە عێراق و هۆشداریش دەدات لە بەئامانجگرتنی هەر كادرێكی "موقاوەمە" چ سیاسی بێت یان سەربازی لەو كاتەی ئەوان ئاگربەستیان راگەیاندووە بەرامبەر هێزەكانی ئەمەریكا و بەرژەوەندییەكانی لە بەغدا.

 

دەشڵێت "هەر هەنگاوێك لە حكومەتی غەدری كازمییەوە یان هێزەكانی ئەمەریكا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستەكە".

 

کەتائیبى حزبوڵای عێراقی کە سەرەکیترین گروپی چەکداری عێراقییە کە شەڕی لە دژی ئەمریکا ڕاگەیاندووە  (11ی تشرینی یەکەمی 2020)  ڕایگەیاند، گروپە چەکدارییە عێراقییەکانی نزیک لە ئێران "ئاگربەستێکی مەرجداریان" ڕاگەیاندووە بۆ وەستاندنی هێرشەکانیان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان.  

  

محەمەد موحی، وتەبێژەی کەتیبەکانی حزبوڵا لە عێراق  (11ی تشرینی یەکەمی 2020) بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، بە مەبەستی هێورکردنەوەی دۆخی ئەمنیی عێراق  و ڕزگارکردنی وڵات لەو ئاڵۆزییانەی کە پێشبینی دەکران بەهۆی داخستنی باڵۆێزخانەی ئەمریکا ڕوو بدەن، گروپە چەکدارییەکان ڕەزامەندیاندا لەسەر ڕاگرتنی هێرشەکانیان بەڵام هۆشدارییان داوە ئەگەر ئەمریکا نەکشێتەوە لە عێراق ئەوە "بە هەموو توانایەکمانەوە لێیان دەدەین."  

  

محەمەد موحی دەشڵێت، "هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ داخستنی باڵۆێزخانەکەی لە بەغدا دۆخەکەی زۆر ئاڵۆز کرد لە عێراق، بۆیە پێویستی بەوە دەکرد دۆخەکە هێوربکرێتەوە".  

  

جەختیشکردەوە، گروپە چەکدارییەکان "بە مەرج ڕازی بوون ئاگربەست ڕابگەیەنن و هیرش نەکەن سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق".  

  

هۆشداری داوە "ئەگەر ئەمریکا نیازی ئەوەى هەبێت لە عێراق بمێننەوە و نەڕۆن، ئەوا جەخت دەکەینەوە بە هەموو توانایەکمانەوە و بەو چەکانەى هەمانە هێرش دەکەینە سەر ئەو هێزانە".  

  

موحی ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو گروپە چەکدارەکان بە حکومەتی عێراقیان وتووە ئەوان هێرشەکانیان دژ بە هێزەکانی ئەمریکا ڕادەگرن، بەڵام  بە مەرجێک دەبێت حکومەت خشتەیەک دیاریکراو بۆ پاشەکشەی ئەو هێزانە ڕابگەیەنێت".  

  

جەختی کردووەتەوە کە "ئەو بڕیارە هەموو گروپەکانی (بەرخودان) دژ بە ئەمریکا دەگرێتەوە."