گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مژدەیەکى نوێ بۆ چارەسەرى کۆرۆنا ’’دەرمانێکى بەهێز بە نرخێکى گونجاو’’

2020.10.12 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەیەکى نوێ بۆ چارەسەرى کۆرۆنا ’’دەرمانێکى بەهێز بە نرخێکى گونجاو’’

ناس کورد-

 

زانایانی هۆنگ کۆنک ئاشکرایانکرد، دەرمانێکی بەکارهاتوو لەچارەسەرکردنی برینی گەدە و هەوکردنە بەکتریاییەکان ئاکامی باشی بەدەستهێناوە لە چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاتێک لەسەرمشک تاقیانکردووەتەوە، کە نرخی لەچاو دەرمانەکانی دیکەدا زۆر گونجاوترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمەڵێک زانا لەوڵاتی هۆنگ کۆنگ ( 12ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایانگەیاند "ئەو دەرمانانەی کە ڕێژەیەک کانزای تێدایە و بەکاردەهێنرێت بۆ بنبڕکردنی بەکتریا پێدەچێت تایبەتمەندییەکانی توانای ئەوەیان هەبێت قەڵاچۆی ڤایرۆسەکان بکات، بەتایبەتی جۆری کۆرۆنا".

 

ڕانمنیگ وانگ  توێژەری بەشداربووە لە توێژینەوەکە دەڵێت "دوای تاقیکردنەوەی دەرمانی (ڕانیتیدین سترات بۆزمۆت) لەسەر ژمارەیک مشک کەناسراون بە (مشکی سوری) دەرکەوتووە چارەسەرەکە توانیویەتی 10 هێندەى چارەسەرەکانی تر ڕێژەی کۆرۆنا لەکۆئەندانی هەناسەدانی ئەو ئاژەڵانە کەمبکاتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئاکامەکان ئەو دەردەخەن کە توانیومانە دەرمانێکی کارا و بەنرخێکی گونجاو بۆ ڤایرۆسی کۆڤید 19 بدۆزینەوە".

 

بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لەملیۆنێک کەس لەسەرانسەری جیهاندا  بەونەخۆشییە گیانیلەدستداوە و تا ئێستاش هیچ ڤاکسێنێکى پشتپێبەستراو نەدۆزراوەتەوە بۆ بنەبڕکردنى ڤایرۆسەکە.