گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا ڕۆناڵدۆ ناچار بە بڕیارى قورس دەکات

2020.10.12 - 20:44
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا ڕۆناڵدۆ ناچار بە بڕیارى قورس دەکات

ناس کورد-

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرە هۆتێلەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی دووچاری زەرەو و کەمی داهات بوونەتەوە، بۆیە ناچاربووە یەکێک لە هوتێلەکانی دابخات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، (12ی تشرینی یەکەمی 2020)، ئەو زنجیرە هۆتێلانەی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، خاوەندارێتیان دەکات بەهۆی قەیرانی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانییەوە ڕوبەڕووی زیانى دارایی بووەتەوە، بۆیە لە ئێستادا بە دەست کەمی داهاتەوە دەناڵێنێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە "ڕۆناڵدۆ ناچاربووە (فی فۆنشاڵ) کە هۆتێلێکی بەناوبانگی زنجیرەکەیەتی لەدوورگەی (مادیرا) دابخات و ئەگەریش هەیە هەرنەیکاتەوە بۆماوەیەکی دوورودرێژ".

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕۆناڵدۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دۆخە داراییە نەخوازراوە، دەستی بەکەمکردنەوەی نرخی مانەوە و خزمەتگوزارییەکان کردووە لە یەکێک لەهوتێلەکانی سەر بەزنجیرەکەی کە دەکەوێتە شاری لیشبۆنا پایتەختی وڵاتی پرتوگاڵ، ئەوەش هوتێلی بەناوبانگی (بیستانا CR7) یە بەجۆرێک نرخی مانەوە لەوە میوانخانەیەدا بۆ لە 50%  کەمکراوەتەوە.