ناس کورد-
بۆجارى دووەم داواى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى لە ژنە پەرلەمانتارێکى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان دەکرێت، بەتۆمەتى هێرشکردنە سه‌ر پۆلیس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێگەى فەرمى یەکگرتووی ئیسلامی (12ى تشرینى یەکەمى 2020) بڵاویکردەوە، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى دهۆك داواى هەڵگرتنى پارێزبەندى لە هەلز ئەحمەد، پەرلەمانتارى یەکگرتووى لە سەرۆکایەتى پەرلەمان کردووە، بەڵام سەرۆکى پەرلەمان ڕەتیکردووەتەوە.
هەلز ئه‌حمه‌د لەو بارەیەوە دەڵێت، تۆمەتى ئەوەى خراوەتەپاڵ کە له خۆپیشاندانه‌كانی دهۆك هێرشیان کردووەتە سه‌ر پۆلیسێك و ده‌ستیان شكاندووە "به‌ڵام تۆمهتهكە دوورە له ڕاستی و بێ بنهمایە".
وتیشی، "هه‌رچه‌نده به‌هۆی پارێزبه‌ندی پهرلهمانتاریمهوه تا ئێستا نه‌چوومه‌ته به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام سكاڵا له‌سه‌ر خوشكێكیشم تۆمار كراوه به هه‌مان تۆمه‌ت، له‌كاتێكدا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كان نه‌كردووه".
ئەو پەرلەمانتارى باسى لەوەشکردووە، ئه‌مه جاری دووه‌مه داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی لێدەکرێت، جاری یه‌كه‌م به بیانوی ته‌شهیركردن، له‌لایه‌ن داواكاری گشتیه‌وه داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی كراوە، ئه‌مجاره‌ش به پاساوی به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی دهۆك.
لەم خولەى پەرلەمانى کوردستاندا تا ئێستا پارێزبەندى لەیەک پەرلەمانتار وەرگیراوەتەوە کە دواتر دەستى لە پەرلەمانتارى کێشایەوە، ئەویش سۆران عومەر پەرلەمانتارى فراکسیۆنى کۆمەڵ بوو.
دۆسیەکەى سۆران عومەر پەیوەندى بەو تۆمەتانەوە هەبوو کە ئاڕاستەى سەرۆکى حکومەتى کردبوو بەوەى "خاوەنی بانک و کۆمپانیایە و بۆ قازانجی خۆی بەکاریاندەهێنێت"، بەو هۆیەشەوە پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرا و دواتریش لەلایەن دادگای هەولێرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.