گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەکی ناخۆش لەبارەی كەشوهەوای پایزی ئەمساڵ

2020.10.12 - 17:43
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی ناخۆش لەبارەی كەشوهەوای پایزی ئەمساڵ

ناس کورد-

کەشناسێکی دیاری عێراق پێشبینی دەکات ڕێژەی بارانبارین لە وەرزی پایزی ئەمساڵ زۆر نەبێت و ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینیەکان هەموویان جەخت لەوە دەکەنەوە کە لەم وەرزەدا ڕێژەی بارانبارین کەمتر دەبێت لە تێکرایی ئاسایی ساڵانەی ڕابردوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 سادق عەتییە، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسی (12ی  تشرینی یەکەمی2020) لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، " بەگوێرەی نەخشەکانی کەشوهەوا لە هەموو جیهاندا، ڕێژەی بارانبارین لە وەرزی پایزی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمتردەبێت لە تێکرای گشتنی ساڵانەی ڕابردوو".

 

عەتییە نیگەرانە لە پێشبینیەکان و هیواخوازە "پەروەردگار دۆخەکە بەجۆرێکی تر بگۆڕێت و ڕێژەی بارانبارین لەم وەرزدا بگەڕێنێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی."