گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم و ئێران لەبارەى باشماخەوە گەیشتنە ڕێککەوتن

2020.10.12 - 16:40
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم و ئێران لەبارەى باشماخەوە گەیشتنە ڕێککەوتن

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ چارەسەرى کێشەى تانکەرەکانى گواستنەوەى سوتەمەنى لە دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى دەروازەى باشماخ (12ى تشرینى یەکەمى 2020) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکى نێوان هەردوو شاندی حکومەتی هەرێم و ئێران و بەئامادەبوونی بەرپرسانی دەروازەی باشماخ بڕیار دراوە کۆتایی بهێنرێت بە کێشەى تانکەرەکانى گواستنەوەى سوتەمەنى.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەو ڕێککەوتنە دەرفەتی کار بۆ شۆفێرە عێراقییەکان دەڕەخسێت و لایەنی ئێرانی کارئاسانیان بۆدەکەن.



دەقى ڕاگەیەنراوەکە:

کۆبوونەوەی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بەکێشەی تانکەرەکان.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری ۲۰۲۰/۱۰/۱۲ لەهۆڵی میوانخانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ کۆبونەوەیەکی باڵا لەنێوان هەردوو وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و بەئامادەبوونی بەرپرسانی دەروازەی باشماخ ئەنجامدرا سەبارەت بەکێشەی تانکەرە سووتەمەنی یەکان.

 

لەکۆبونەوەکەدا چەند بڕیاریک درا بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کۆتایی کێشەکە و لەلایەن وەفدی هەرێم و بەرپرسانی باشماخەوە داواکاریی شۆفێرە عێراقی یەکان گەیەندرایە لایەنی ئێرانی و بڕیارهاتەدان بە چارەسەرکردنی کێشەکانیان گرنگترینیان :

 

۱) لەئێستادا ئەو ۱۷۰۰ تانکەرەی لەدیوی ئێرانن بە سیستەمی پەنجا بە پەنجا بارەکانیان دەبەنە خوارەوە بۆ شارەکانی هەرێم واتا پەنجا لەسەدی لەلایەن شۆفێرە ئێرانی یەکان بەڕەچاوکردنی سەرجەم ڕێکارە تەندروستی و یاسایی یەکان و لەسەدا پەنجاش لەلایەن شۆفێرە عێراقی یەکانەوە بارەکانیان لێ وەردەگیرێت.

 

۲) دواتر بەو ڕێکارە ئیداری ویاسایی یانەی لەلایەن هەردولاوە جێ بەجێ دەکرێت شۆفێرانی عێراقیش دەتوانن هاوشێوەی شۆفێرە ئێرانی یەکان بچنە دیوی ئێران و باربارکەن.

 

۳) لایەنی ئێرانی ڕازی بوون کە ئەو بڕەپارەیەی لە شۆفێری تەنکەرە عێراقی یەکان وەک تەئمینات لێ یان وەردەگیرا چیتر لێ یان وەرنەگیرێت و تەنها لەلایەن لایەنە پەیوەنددارەکانی هەرێمەوە کاروباری یاسایی یان بۆ ئەنجام دەدرێت تا بتوانن بچنە خاکی ئێران بۆ هێنانی سووتەمەنی.

 

٤) شۆفێرە عێراقی یەکان ڤیزای شەش مانگی یان پێ دەدرێت لەلایەن کونسولگەری ئێرانەوە.

 

شیاوی باسە بەم ڕێککەوتنە دەرفەتی کار بۆ شۆفێرە عێراقی یەکان دەڕەخسێت و لایەنی ئێرانی کارئاسانی یان بۆدەکەن.

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان