گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 تەندروستیی سلێمانی دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێنێت

2020.10.12 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
 تەندروستیی سلێمانی دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێنێت

ناس کورد-

سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا ڕایگەیاند، ماوەی دوو مانگە دەرمانێکی دژە ڤایرۆسی ئەمەریکی بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێنن، دەشڵێت ئەنجامی باشی هەیە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د. هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى (12ى تشرینى یەکەمى 2020) بەناس کوردی ڕاگەیاند: "وەک بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی نزیکەی دوو مانگە دەرمانی 'ڕێمدیسڤیر'ی ئەمریکی بۆ توشوبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێنین و خستومانەتە نێو پرۆتۆکۆڵی چارەسەرەکانی کۆرۆناوە". 

 

وتیشی :"خۆشەختانە ئەنجامێکی باشی هەبووە و سودێکی زۆرمان لێ بینیوە و نیشانەکانی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە".

 

سەبارەت بە دۆخی کۆرۆناش لە سنوری پارێزگای سلێمانی، سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەسێمانی ئاماژەی بەوەکرد :"ڕاستە لەماوەی ڕابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبووەوە، بەڵام لەسێ ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ ئەوەی ژمارەی توشبووانیش زۆرن ژمارەی گیانلەدەستدان کەمی کردووە".

 

دەرمانی ڕێمدیسڤیری ئەمریکی، لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە بانگەشەیەکی گەورەی بۆ کرا و دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەو وڵاتەش ڕێگەیدا بە بەکارهێنانی دەرمانەکە بۆ توشبووان.

 

دەرمانەکە جگە لە ئەمریکا، لە وڵاتانی ئەوروپاش بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت.