ناس كورد-
سەرۆك كۆماری عێراق و سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم پشتيوانيى خۆىان بۆ زه‌مينه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه له عێراق ده‌ربڕى و هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانیش ڕهتدەكەنەوە.
(12ى تشرینى یەکەمى 2020) له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، سەرۆك كۆماری عێراق و هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه.
بەگوێرەى راگەیەندراوی كۆبونەوەکە، بارودۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێ كراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق، كۆبونه‌وه به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و باره قورسه دارايى و ئه‌منى و ته‌ندروستييه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه و پشتيوانيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستوورييه فيدراڵييه‌كان دووپات كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى وڵات، به‌تايبه‌تى ڕه‌خساندنى كه‌شێكى سه‌قامگير و له‌بار بۆ كار‌و ئه‌ركى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتانى دۆست و نێرده نێودهوڵهتييهكان له عێراق".
كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقى تاوتوێ كرد و پشتيوانيى خۆى بۆ زه‌مينه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه له عێراق ده‌ربڕى.
ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراق، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه بوون و ئاماده‌بووان هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان و گه‌ره‌نتيكردنى كه‌شێكى له‌بارى پێكه‌وه‌ژيان له‌و ناوچانه.
كۆبوونه‌وه پشتگيريى خۆى بۆ دوايين ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ڕه‌تكرده‌وه و داواى كرد حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ميكانيزمى ئارامى و ئاسايشى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا و "كۆبوونه‌وه پشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌رى يه‌كجاره‌كيى كێشه و بابه‌ته هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌ربڕى به ئاراسته‌يه‌ك كه تيايدا ماف و شايسته دهستوورييهكانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى پارێزراو بن".
كۆبوونه‌وه سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان "جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته و پاراستنى بهرژوهندييهكانى خه‌ڵكى كوردستان، پێويسته سه‌رجه‌م لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان توانايان يهكبخهن و يهكڕیز و يه‌كهه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه هه‌ستياره و ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو ببنه‌وه".