گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەنتەرێكی ئێرانی: رۆژگارێكی سەخت چاوەڕوانی بەرپرسانی هەرێمی كوردستانە

2020.10.12 - 14:56
App store icon Play store icon Play store icon
سەنتەرێكی ئێرانی: رۆژگارێكی سەخت چاوەڕوانی بەرپرسانی هەرێمی كوردستانە

ناس كورد-

سەنتەری تەبیین بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی ئێرانی پێشبینی دەكات بەرپرسانی هەرێم دووچاری رۆژگارێكی سەخت ببن بۆ دامركاندنەوەی ناڕەزایەتی ناوخۆیی بەهۆی كەڵەكەبوونی كێشەكانەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەنتەرەكە لە توێژینەوەیەكدا كە فەرهاد وەفایی فەرد بەزمانی فارسی ئامادەی كردووە و "ناس کورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (12 تشرینی یەكەمی 2020)، باس لەوە دەكات كە كەمبوونەوەی داهاتی نەوت، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی داهاتی گەشتوگوزار لەلایەكەوە و بەردەوامی ناكۆكییەكانی نێوان بەغداو هەولێر، بەشێكی ئەو پرس و ئاڵنگارییانەن كە روبەڕوی هەرێمی كوردستان بوونەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە كە وێڕای ئەوە، ناكۆكییەكانی نێوان پارتە كوردییەكان بەتایبەت ناكۆكییەكانی نێو پارتی دیموكراتی كوردستان لەنێوان مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمدا، دۆخێكی جیاوازتری لەو ناوچەیە دروستكردوە.

 

سەنتەرەكە پێشبینی كردوە كە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دووچاری رۆژگارێكی سەخت ببن بۆ دامركاندنەوەی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەكان بەهۆی كەڵەكەبوونی كێشەكانەوە.