گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێك: هۆكار چییە پاریس لەبەغدا زیاتر گرنگی دەدات بە كوردستان؟

2020.10.12 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێك: هۆكار چییە پاریس لەبەغدا زیاتر گرنگی دەدات بە كوردستان؟

ناس کورد-

رۆژنامەیەكی نزیك لە دەوڵەتی قەتەر بڵاویكردەوە كە هەرێمی كوردستان بووەتە گۆڕەپانی بەریەككەوتنی ئەنقەرە و پاریس و بەغداش ترسی ئەوەی هەیە فەرەنسا پارتی كرێكارانی كوردستان بكاتە كارت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدید كە داكۆكی زۆر لە بەرەی قەتەر و توركیا دەكات لە ڕاپۆرتێكدا (12ى تشرینی یەكەمی 2020) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە لەزاری سەرچاوە سیاسییەكانەوە باس لەوە دەكات، پاریس هەرێمی كوردستان بەنزیكتر لەخۆی دەزانێت تا بەغدا بەهۆی پێشینەی مێژویی پەیوەندی هەردوولا، زۆرێك لە چالاكییەكانیشی بۆ تەنگەتاوكردنی توركیایە، بەڵام توركیا كارتی گوشاری زیاترە لە كوردستان وەك بازرگانی و قەرز و هێزی سەربازی.