گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیستمێكی نوێ بۆ موچەی فەرمانبەران دادەنرێت

2020.10.12 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
سیستمێكی نوێ بۆ موچەی فەرمانبەران دادەنرێت

ناس كورد-

ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی ئاشكرایكرد لێكۆڵینەوە دەكات بۆ ئامادەكردنی لیستێكی یەكگرتوی دادگەر بۆ موچە كە بگونجێت لەگەڵ خزمەتی پێشكەشكراوی فەرمانبەران.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەنجومەنەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە رەشنوسی یاسای راژەی گشتی دەقێك لەخۆدەگرێت بۆ پابەندكردنی حكومەت تا بە بەشداری ئەنجومەنەكەیان پێداچونەوە بە موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتدا بكەن و لیستێكی موچەی یەكگرتو دابنێن.

 

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەنجومەنی راژە پابەندە بە ئیدارەدانی پلەكانی فەرمانبەرانەوە دوای رەزامەندیدان لەسەریان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە یاسای بودجەدا.

 

 ئاماژەی بەوەشداوە كە پلانیان هەیە بۆ دامەزراندن و كۆتاییهێنان بە دیاردەی بێكاری روپۆشكراو لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.