گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیای یەكێتی جەخت لە زانیارییەكانی لەبارەی 320 ملیارەكەی بەغدا دەكاتەوە

2020.10.12 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
میدیای یەكێتی جەخت لە زانیارییەكانی لەبارەی 320 ملیارەكەی بەغدا دەكاتەوە

ناس کورد-

میدیای یەكێتی جارێكیتر جەخت لە زانیارییەكانی لەبارەی 320 ملیارەكەی بەغدا دەكاتەوە و دەڵێت، بەغدا 320 ملیار دینارەكەی رەوانەی هەرێم كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە دیارینەكراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای فەرمیی یەکێتی (دووشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە: "بەغدا 320 ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانەكردووە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای رەوانەكردنی 320 ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە دیارینەكراوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممەش میدیای فەرمیی یەکێتی و بەشێک لە میدیاکانی دیکەش خەرجکردنی 320 ملیارەکەیان ڕاگەیاند، بەڵام دواتر زانیارییەکە ڕەتکرایەوە.

 

میدیای فەرمیی یەکێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیشتا حكومەتی هەرێم مووچەی هەریەك لە مانگەكانی 4-5-6-7-8 دابەشنەكردووە و نازانرێت چارەنووسی مووچەی ئەو چەند مانگە چی لێدێت.

 

هەر ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی درایی و ئابوریی هەرێم بەناس کوردی ڕاگەیاند :"وەزارەتی دارایی فەرمانی بە گەنجینەکان کردووە لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن، بەمەبەستی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە".  

  

وتیشی :"بەوپێیەش سێ موچەی کابینەی هەشتەم و دوو موچەی ئەم کابینەیەش پاشەکەوت دەکرێت و ئەم مانگە موچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت".  

  

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش كرد :"پێدەچێت بەو هۆیەوە موچەی ئەم مانگە زیاتر دوا بکەوێت، ئەوەش بەو پێیەی پێشتر لیستی موچەی مانگی نیسان ئامادە کرابوو، بەڵام ئەوە هەڵدەوەشێتەوە و لیستێکی نوێ ئامادە دەکرێت، ئەوەش لانیکەم دوو ڕۆژی پێدەچێت".