ناس کورد-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەسنوری قەزای کۆیە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ژمارەیەک ناوچەی شوێنەواریی دۆزرانەوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند: "لە سنووری ئیدارەی ناحیەی سكتان بە مەبەستی دۆزینەوە و تۆماركردنی شوێنی نوێی شوێنەوار، پرۆسەیەكی رووپێوی بە بەكارهێنانی وێنەی ئاسمانی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەڕێوەچوو."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " لە میانەی پرۆسەكەدا ژمارەیەك ناوچەی نوێی شوێنەواری دۆزرانەوە و تۆماركران كە پێشتر لە ئەتڵەسی ساڵی 1975ی ناوچە شوێنەوارییەکانی عێراقیشدا نەبوون."
ئەوەشخراوەتەڕوو: "ئەو پرۆسەیە كە دەكرێ ناوی بندرێت پڕۆژەش، نوێترین تەکنیکی کارکردنی تێدا بەکارهات، وەک بەکارهێنانی وێنەی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،GPS ، GIS بۆ تۆمارکردنی پێگە شوێنەوارییەکان و دیاریکردنی سەردەمەکان، دوای شیکردنەوە بەراوردکردنی شوێنەوارەکان و سەلماندنیان كە سەرجەمی ئەندامانی تیمەكە لە شوێنەوارناسانی ناوخۆی کوردستان پێکهاتبوون."