گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەى سەرۆک کۆمارى عێراق و سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان دەستى پێکرد [وێنە]

2020.10.12 - 12:49
کۆبوونەوەى سەرۆک کۆمارى عێراق و سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان دەستى پێکرد [وێنە]

ناس کورد-

کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان لە شارى هەولێر دەستى پێکرد.

 

پێشتر ناس کورد بڵاوى کردەوە  بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان لەشارى هەولێر کۆدەبێتەوە و بە گوێرەى زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا 7 دۆسیە تاوتوێ دەکرێت. 

 

(12ى تشرینى یەکەمى 2020) بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لەشارى هەولێر لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانى (پەرلەمان، حکومەت، هەرێم)ى کوردستان کۆدەبێتەوە. 

 

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان، بەرهەم ساڵح تاوتوێى هەریەک لە دۆسیەکانى هەڵبژاردن و دۆخى تەندروستى و ڕێککەوتنى شنگال و مووچەى فەرمانبەران و کێشەکانى هەرێم و بەغدا و ڕەوشى کەرکوک و بودجەى 2021، دەکات. 

 

هاوکات سەرۆک کۆمارى عێراق لە شارى هەولێر چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکى دیکە لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانى حزبى ئەنجام دەدات.