گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی فیدراڵی بڕیاریدا زەیتی بایەعی لە کارگە ناوخۆییەکان بکڕێت

2020.10.12 - 12:33
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی فیدراڵی بڕیاریدا زەیتی بایەعی لە کارگە ناوخۆییەکان بکڕێت

ناس كورد-

وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی عێراق ئاشكرای كرد، ئەنجومەنی وەزیرانی ئابوری بڕیاری داوە زەیتی بایەعی لە كارگە ناوخۆییەكان بكڕێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە ئەنجومەنی وەزیرانی ئابوری عێراق لەمیانی كۆبونەوەی رۆژی 7ی ئەیلولى ڕابردوو بڕیاریداوە كە وەزارەتی بازرگانی پابەند بكات بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای گشتی بەرهەمە خۆراكییەكانی سەربە وەزارەتی پیشەسازی بۆ كڕینی زەیت.

 

بەقسەی وەزارەتی پیشەسازی زەینی ئەو كۆمپانیایە لە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی زەیت لە پارێزگای میسان دروست دەكرێت كە كارگەیەكی نوێ و پێشكەوتوە و لەسەر بنەمای نوێترین تەكنەلۆژیا جیهانییەكان كاردەكات.

 

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو زەیتەی لە كارگەكە بەرهەمدەهێنرێت لەسەدا 100 روەكییە و خاڵییە لە كۆلیسترۆڵ و هاوتای تایبەتمەندییە عێراقی و جیهانییەكانە و بەقەبارەی یەك لیتر بۆ دەبەیەكەو بەتایبەت بۆ وەزارەتی بازرگانی دروست كراوە بەمەبەستی دابەشكردنی لەچوارچێوەی ماددە خۆراكییەكانی بایەعیدا.