ناس کورد-
لەبارەى پێدانى پێشینە بەخانەنشینان، بانکى ڕەشیدى عێراق ڕونکردەنەوەیەکى بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە "پێشینەکە تەنها دەدرێتە خودى خانەنشینەکە نادرێتە کەسوکارەکەى".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەى ڕاگەیاندنى بانکى ڕافیدەینى عێراق (12ى تشرینى یەکەمى 2020) راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، پێشینەکە دەدرێتە خودى خانەنشینەکە و نادرێتە کەسوکارى".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە :"پیشینەکە دەدرێتە خودى کەسى خانەنشینکراو لەو بەشەى کە بەبانکەکە بۆ ئەو مەبەستە تەرخانى کردوە و بریکارنامەى یاسایى چ کەسى و چ گشتى بێت بۆ ئەو مامەڵەیە پەسەند ناکرێت".
بانکى ڕەشید رونیکردەوە، نابێت ئەو خانەنشینەى کە پیشینەکە وەردەگرێت قەرزى پێشترى بانکەکەى لەلا مابێتەوە نەیگەڕاندبێتەوە.